چالاکیەکانی کۆمیتە

راپۆرتی کۆنفرانسی ساڵانی کومیته‌ی هاوکاری حیزب و رێکخراوی سیاسییه‌ کوردستانیه‌کان له نۆروێژ

رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی ٦ی ٢ی ٢٠١٨ کومیته‌ی هاوکاری حیزب و رێکخراوی سیاسییه ‌کوردستانیه‌کان له نۆروێژ کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.

له سه‌ره‌تای کۆنفرانسه‌که‌دا وێرای به‌خێرهێنانی نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و حیزب و رێکخراوانی ئه‌ندام له کومیته‌ی هاوکاری و خوله‌کێک وه‌ستان به بێ‌ده‌نگی بۆ شه‌هیدانی کورد و کوردستان له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان، کاک ڕێبوار ئه‌حمه‌دزاده راپۆرتی یه‌ک ساڵی کومیته‌ی هاوکاری پێشکه‌ش به به‌شدارانی کۆنفرانس کرد و دوای هه‌لسه‌نگاندنی راپۆرته‌که به تێکرای ده‌نگ په‌سند کرا.

ته‌ورێکی دیکه‌ی کۆنفرانسه‌که پێداچوونه‌وه به به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی کومیته‌ی هاوکاری بوو ،که له‌و به‌شه‌شدا، به‌شداران به رابۆچوون و سه‌رنجی خۆیان له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ربری و داوای ئاڵ‌وگۆری پێویست په‌سند کرا.

بابه‌تێکی دیکه‌ی کۆنفرانسی کومیته‌ی هاوکاری بریتی بوو له پێداگری  به‌شداران له سه‌ر داکۆکی کردن له پرسه گرینگ و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد و کوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ستی هاوکاری و هاوهه‌ڵوێستی به هه‌موو ئه‌و حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌ بوو که باوه‌ریان به ئالای کوردستان هه‌یه.

له کۆتای‌دا ئه‌رک و کاره‌کانی کومیته‌ی هاوکاری دابه‌ش کران.

شایانی باسه که له لایه‌ن کومیته‌ی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له نۆروێژ هاورێیان کاک کاوه عه‌بدالی و قادر عه‌زیزبیگی به‌شدار بوون.

Facebook Comments
زياتر نيشان بدە

PDKI Norge

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران

بابەتی زیاتر لە رووداو