هەواڵەکان

پێنجەمین ڕۆژی خۆپیشاندانەکان بەردەوامه

هەڕەشەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە خەڵکی کوردستان و ئێران بێ بایەخە و کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێران دژی ڕێژیمە بەردەوامه.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ، ئێستا خۆپیشاندانی خەڵکی ئێران و کوردستان دژی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران و ئاخوندەکانی ئەو ڕێژیمە درێژەی هەیە و خەڵک دروشمی ڕووخانی ڕێژیم بەرز دەکەنەوە.

ئێستا لە شارەکانی “کرماشان، یەزد، تاران و ئیلام” خۆپیشاندەران لە سەر شەقامەکانن و لە سەر داواکارییەکانی خۆیان سوورن.

هاوکات سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کورتەنامەی بۆ خەڵک ناردووە بەشداری لە خۆپیشاندانەکان نەکەن و لە ماڵی خۆیان دابن.

تا ئێستا ١٠ کەس لە خۆپیشاندەرانی دژی ڕێژیمی ئێران کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوونە.

خەڵکی ئێران بۆ ماوەی پێنجەمین ڕۆژه خۆپیشاندان دەکەن و دژ بە “نادادپەروەری” و “دیکتاتۆریەت” ڕژوانەتە سەر شەقەمەکان و دەڵێن: “بڕۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران”.

دوایین ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە خۆپیشاندانه سەرانسەرییەکان لە ئێراندا دژی ڕێژیمی ئێران درێژەی هەیە.

Facebook Comments
زياتر نيشان بدە

Chiya Qadri

ھاوکاری بەشی راگەیاندن و سه‌رپه‌ره‌شتیاری ماڵپه‌ڕ / نۆڕوێژ

بابەتی زیاتر لە رووداو