لاوان

كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له‌ وڵاتی سوێد و نوروێژ گه‌شتێكی ٣ ڕۆژه‌ی هاوبه‌شیان بۆ ئه‌ندامانی لاوان ‌ ساز كرد.

ڕێكه‌وتی ١٥ سه‌پتامبری ٢٠١٧ زایینی كۆمیته‌كانی یه‌كیه‌تیی لاوان له‌ دوو وڵاتی سوێد و نۆروێژ هه‌ستان به‌ سازدانی گه‌شتێكی ٣ رۆژه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لاوانی ئه‌و دوو وڵاته‌ میوانداریی رێژه‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی نیشته‌جێی وڵاتی دانماركیش كرابوو.

به‌رنامه‌ی كار و چالاكیه‌كانی گه‌شته‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ بوو:

 

رۆژی یەکەم:

بە کۆبوونەوەی هەموو لاوانی بەشداربوو لە ساڵۆنی سمینارەکان و سروودی (ئەی رەقیب) و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای ڕزگاریی کورد و کوردستان، گەشتەکە دەستی بە کارەکانی کرد.

پێشوازی و بەخێرهاتن لە هەموو ئەو لاوانەی کە بەشدار بوون لەم گەشتەدا لەلایەن بەرپرسانی هەردوو کۆمیتەی نۆروێژ و سوێدەوە، هەرەها یەک بە یەک دەستخۆشی لە دەستەی بەرێوەبەری ئەم گەشتە کرا.

نەشمین موحەممەدی، بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی شاری ئورەبروو-وە (شوێنی سەیرانگاکە) بەخێرهاتنی میوانانی کرد.

دواتر پەیامی کومیتەی حیزب لە وڵاتی سوێد لەلایەن بەڕێز (سەلاح ئارامش) نوێنەری کومیتەوە خوێندرایەوە. پاشان پەیامی یەکیەتیی کوردان لە وڵاتی سوێد لەلایەن بەرێز (ئازا سەفەری) پێشکەش کرا و دەستخۆشی و ماندوونەبوون لە لاوان کرا بۆ بەشداری و پێکهێنانی ئەو گەشتە.

وەک دوایین بڕگەی ڕۆژی یەکەم، ڕوونکردنەوەی کات و شوێنی بەرنامەکانی ئەو چەند ڕۆژە بۆ لاوانی بەشداربوو لەلایەن دەستەی بەرێوەبەریی چالاکییەکەوە پێشکەش کرا. پاش دوایین بڕگە، چەند کاتژمێرێک کاتی ئازاد دانرابوو بۆ بەشداران بۆ یەکتر ناسین.

ڕۆژی دووەم:

پاش خوێندنی سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب و خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی رێگای ڕزگاریی كوردستان، ده‌ست به‌ به‌ڕێوه‌بردنی سێمیناره‌كەکان كرا:

یه‌كه‌م سمینار:

 

بەرێز (زانیار ئەشرەفی) بە زمانی کوردی سیمینارێکی پێشکەش کرد، لەوێدا بەشداربووان بابەتیان دەسنیشان دەکرد کە بخرێتە بەر باس و پرسیار و هەرچی زانیاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بدرێت بەو لاوانە وە بە پرسیار و پێشنیار و جواب دانەوە لەلایەن جەنابیانەوە کۆتایی بە سمینارە پڕ بایەخەکەیان هات، لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری دەستە گوڵی سپاس و رێز پێشکەش بە جەنابیان کرا.

و لە هەمان کاتدا بەڕێز (ڕۆبین کڵامداڵ) سمینارێکیان لەسەر پەیڕە و پرۆگرامی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئێران، بە زمانی سویدی، پێشکەش بە لاوانی بەشداربوو کرد و بە پرسیار و وەڵام کۆتایی بە سێمینارە پڕ سوودەکەیان هات. پاشان دەستە گوڵەکی سپاس و رێز پێشکەش بە جەنابیان کرا بۆ بەرێوەبردنی ئەو سێمینارە پڕسوود و زانیارییەیان.

بە خواردنی نانی نیوەرۆ و کاتی ئیسراحەت بۆ لاوانێ بەشدار، گەیشتینە بەشێکی تری بەرنامەکانمان.

لە دوای نیوەڕۆی هەمان ڕۆژدا چەند چالاکییەکی\یاری جۆراوجۆر کە لەلایەن بەرپرسانی بەشی چالاکییەکانەوە دەستنیشان کرابوون، بەرێوە چوون و لاوانی بەشداربووان پڕ شەوق و خۆشتر کرد.

بەشێکی تری بەرنامەکان پێشکەش کردنی سیمینارێک بوو لە لایەن بەرێز (خالید خەیاتی) لەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان کە لاوەکان سوودێکی زۆریان لێ وەرگرت و بە پرسیار و جواب کۆتایی بە سێمینارەکە هات.

بۆ سپاس و پێزانین، ئاڵای کوردستان پێشکەش کرا بە بەڕێز کاک خالید، بۆ سێمینارە بەپێز و پڕبایەخەکەیان.

دوای خوانی ئێوارە و ئیسراحەت، هەموو بەشداربووان جارێکی تر لە ساڵۆنی سێمینارەکان کۆبوونەوە، لەلایەن بەرێوەبەرانی بەرنامەکە خەڵات بەسەر تیم و کەسانی براوە لە چالاکیەکاندا دابەش کرا و دوای ئەوەی چەند چالاکییەکی ڕەنگاوڕەنگی تر بەرێوەچوون، بە خۆشی و شادی و هەڵپەرکێ کۆتایی بە بەرنامەکانی رۆژی دووەم هات.

رۆژی سێیەم:

دوای خواردنی نانی بەیانی جارێکی دیکە هەموو لاوانی بەشدار لە ساڵۆنی سێمینارەکان کۆبوونەوە. لەوێ سپاس و دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە کرا کە بە بەشدارییان گەشتەکەیان دەوڵەمەند کرد و ڕازاندیانەوە. هەروا میوانان سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ دەستەی بەرێوەبەری ئەو گەشتە دەربڕی و بۆ بەرزراگرتنی ساڵیادی کۆچی رێبەری مەزن (دوکتور سادق شەرەفکەندی) گەشتەکەمان بەناوی نەمریان ناوزەد کرد .

لە بەشی کۆتایی بەرنامەکاندا ڕەخنە و پێشنیاری لاوانی بەشداربوو بۆ باشتر بەرێوەبردنی ئەم جۆرە بەرنامانە خرایە ڕوو.

Facebook Comments
زياتر نيشان بدە

Chiya Qadri

ھاوکاری بەشی راگەیاندن و سه‌رپه‌ره‌شتیاری ماڵپه‌ڕ / نۆڕوێژ

بابەتی زیاتر لە رووداو