هەواڵەکان

راپۆرتی کۆنفرانسی کۆمیتەی ناوچەی ترۆندهایم

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۲ ئۆکتۆبری ۲٠۱٦ ی زایینی ، کۆنفرانسی ناوچەی ترۆندهایم بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی حیزبی لەو ناوچەیە بەرێوە چوو. کۆنفرانسەکە سەرەتا بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب وە دەقیقەیەک بێ دەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەل و بەتایبەتی شەهیدانی ئەم ڕاسانە نوێیەی حیزبەکەمان دەستی پێکرد.

پاشان لەلایەن کومیتەی ناوچەی ترۆندهایم بەخێرهاتنی ئەندامانی حیزبی و بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکرات کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، کاک ساڵح وەلیزادە وە نوێنەری یەکیەتی لاوان دیموکراتی کوردستان ئێران  ڕامیار ئەحمەدی  لە وڵاتی نۆروێژ کرا.

. دواتر کومیتە ڕاپۆرتی کاروچالاکی خۆی لە ماوەی ۲ ساڵی ڕابردودا پێشکەش بە ئەندامانی کۆنفرانس کرد

دواتر بەرپرسی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکرات کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ کاک ساڵح وەلیزادە دەستخۆشی لە کومیتە کرد بۆ ئەو کاروچالاکیانەی کە ئەنجامیان داوە. بەڕێزیان باسێکیان پێشکەش کرد لە پێوەندی لەگەڵ تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ وە ئەو قۆناغە نوێیەی خەبات و تێکۆشانی حیزبەکەمان.

دواتر ئەندامانی بەشداری کۆنفرانس پێشنیارو پرسیارو ڕوانگەی خۆیان لەسەر باسە تەشکیلاتێکان و هەروەها کۆمیتە و لاوان خستە بەر باسکردن.
شایانی باسە کە کۆنفرانس بە کۆنفرانسی شەهیدان ڕاسان ناونرا. قۆناغی کۆتایی کۆنفرانس تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نوێ و لە ئەنجامدا ۳ کەس وەک ئەندامی ئەسلی و ٢ کەسیش وەک جێگر هەڵبژێردران.

کامران تەیموری وەکوو بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی ترۆندهایم دیاری کران
. کۆنفرانس لە سەعات ٤ پاش نیوەڕۆ دەستی پێکرد وە سەعاتی ۹ی ئێوارە کۆتای پێهات

کۆمیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-نۆڕوێژ
23.10.2016

Facebook Comments
زياتر نيشان بدە

Chiya Qadri

ھاوکاری بەشی راگەیاندن و سه‌رپه‌ره‌شتیاری ماڵپه‌ڕ / نۆڕوێژ

بابەتی زیاتر لە رووداو