لاوان ئومێدی ئێستاو داهاتووی حیزب و گەلەکەمانن

ڕۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی فیۆریەی ٢٠١٨ی زایینی، یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی لە لۆرنشکۆگ، نزیکی شاری ئۆسلۆ پێکدێنێ.

لەو کۆبونەوەدا یەکیەتی لاوان وێڕای لێکدانەوە وهەڵسەنگاندنی کاروچالاکیەکانی خۆی، بەرنامەش بۆ تێکۆشانی ساڵی داهاتووی خۆی دادەرێژێ. جگەلەوە  کۆنفرانسی سالانەی یەکیەتی لاوان، فیستیڤاڵێکی سیاسی و فەرهەنگی ساڵانەشە کە لەوێدا لاوانی کورد لە نۆروێژ کۆدەبنەوە و دەگەڵ یەکتر ئاشنا دەبن و ئەزمونی کاری سیاسی و فەرهەنگی ورێکخراوەییش وەدەست دێنن.

بۆیە داوا لە هەموو کۆمیتەکانی حیزب لە نۆروێژ دەکەین تێکۆشن لاوانی ناوچەکانی خۆیان هاندەن بۆ بەشداری لەو کۆنفرانسەدا. هەروەها داوا لە بنەماڵە بەرێزەکانیش دەکەین کوڕوکچەکانیان تەشویقکەن لەو کۆنفرانسەدا بەشداربن. هەر بەوجۆرە چاوەڕوانیمان لاوەکانیشە تێکۆشن لەو کۆنفرانسەدا چالاک بن و ریزەکانی یەکیەتی لاوان بە حزووری خۆیان لەو رێکخراوەدا، بەهێزبکەن.

لاوان جێگای ئومێدی ئێستاو داهاتووی حیزب و گەلەکەمانن. با تێکۆشین لەگەڵ خەبات و بایەخە بەرزەکانی بزووتنەوەی میللی و دێموكراتی گەلەکەمان ئاشنایان کەین و لە رێگای ئەوانەوە خوێن و ئینێرژی پۆزەتیڤ بخەینە نێو شارەگەکانی  پەیکەرەی حیزب و جوڵانەوەی نەتەوایەتیمان.

دەبێ بگوترێ ئەو لاوانەش کە ئەندامی یەکیەتی لاوان نین، بەڵام دۆست و لایەنگری ئەو رێکخراوەن دەتوانن بەشداری کۆنفرانس بکەن.

تکایە دۆستان و ئاشنایانی خۆتان لە کات و شوێنی گیرانی کۆنفرانسەکە ئاگادار کەنەوە.

Megafun Factory: Skoglistubben 21, 1470 Lørenskog

03.02.2018

KLOKKE:11:00

کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

٢٦.٠١.٢٠١٨

ئۆسلۆ

تێبينيى
ئامادەکردن...