بەڕێوەچونی جێژنی دوی ڕێبەندان ٧٢ یەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان.

ڕۆژی چومعە ١٩.٠١.٢٠١٨ کومیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژشهو ئاهەنگێك بۆ ڕێز گرتن لە ٢ ی ڕێبەندان بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە برد.
دوای بەخێر هاتنی میوانان و بەشداربوانی جێژنی ٢ ی ڕێبەندان لە لایان بەڕێوەبەرانی بەرمانە هاورییان مەهناز پاڵانی و حەسەن ئاهەنگەری، بە بیستنی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و دواتر خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، بەرنامەکان بە شێوەیەکی ڕەسمی دەستیان پێ کرد.
بڕگەی یەکەم تایبەت بو بە پێشکەش کردنی پەیامی حیزب و لایەنە کوردستانیەکان کە بەو شێوەیە ڕیزبەندی کرابو.
پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە لایەن بەڕێز کاک ئیسماعیل عەلیپور
پەیامی کومیتەی هاوکاری هێزە کوردستانیەکان لە لایان بەڕێز کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە
پەیامی پارتی دێموکڕاتی کوردستان لە لایان بەڕێز کاک محەممەد ئەسکەندەر
پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە لایان بەڕێز خوشکە کەژاڵ کاکەیی
پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایان بەڕێز کاک هیوا خورەند
لە درێژەی بڕگەی یەکەم دا سپاسی ئەو حیزب و لایەنانە کرا کە بروسکەی پیرۆزباییان ناردبو یا چەپکە گوڵیان پێشکەش کردبو کە بریتی بون لەو حیزب و لایەنانە.
پارتی دێموکڕاتی کوردستان ( باکور ) بروسکەی پێرۆزبایی
پارتی سەربەستی کوردستان، بروسکەی پیرۆزبایی
پارتی ئازادی کوردستان، بروسکەی پیرۆزبایی
یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان، چەپکە گوڵ
پارتی دێموکڕاتی کوردستان، چەپکە گوڵ
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، چەپکە گوڵ
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، چەپکە گوڵ
پارتی سەربەستی کوردستان، چەپکە گوڵ
دوای تەواو بونی بڕگەی یەکەم پشویەک بۆ ئامادەبوان ڕاگەیەندرا.
بڕگەی دوهەم و کۆتایی تایبەت کرابو بە بەشی هونەری و گۆرانی هەڵپەڕکێ.
جێگای ئاماژەیە هونەرمەندانی هێژا بەڕێزان مکایل، شێرکۆ مەریوانی و موسا مەریوانی بە هاوکاری هونەرماندانی دەست ڕەنگین دیار کەریم بە ئۆرگ و ئالان کامیل بە ویۆڵۆن، تا درەنگانێکی نێوەشەو بە دەنگی بە سۆز و مۆسیقای هەست بزوێنیان جێژنەکەیان ڕازاندەوە.
دوای ٥ کاتژمێر لە گەڵ شادی و خۆشی بەشدارانی جێژنی ٢ی ڕێبەندان کاتژمێر ١٢ ی نیوەشەو کوتایی بە جێژنەکە هات
راگهیاندنی كۆمیته گشتی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران_ نۆروێژ
٢٠.٠١.٢٠١٨

تێبينيى
ئامادەکردن...