خۆپیشاندانی ئێرانی و کوردستانییەکانی دانیشتووی نورویژ بۆ پشتیوانی لە خەڵکی راپەڕیوی ئێران و کوردستان بە دژی رێژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.

ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی ٦ی١ی٢٠١٧ی زایینی لە سەر داوای کۆمیتەی بەڕێوبەری خۆپیشاندان کە پێکهاتبوون لە کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کوردی و ئێرانی خۆپیشاندانێکی بەڕین بۆ پشتیوانی لە خەبات و ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شاری ئۆسلۆ بەڕێوە چوو

سەرەتا ئاپۆرەی جەماوەر لەبەر دەرکی وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژ کۆبوونەوە، پاش نیو کاتژمێر خوێندنەوەی بەیان نامە و درووشمدان بە زمانەکانی فارسی، کوردی و نۆروێژی، بە خۆ پیشاندان بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆ بەرەو بەر دەرکی سەفارەتی ئێران کەوتنە ڕێ،

لە بەر دەرکی سەفارەتی ئێران سەدان کەس لە ئامادەبوان کە پێکهاتبوون لە چالاکانی کورد، فارس و بەلووچ بە درووشمدان و خوێندنەوەی پەیام و بەیان نامە تا کاتژمێر ١٥ درێژەیان بە کۆبوونەوەکە دا.

تێبينيى
ئامادەکردن...