بە رێوە چۆنی کۆنفرانسی کۆمیتە ناوچەی حدکا لە درامن، وڵاتی نۆروێژ

ڕێکەوتی ۱٤/۱۰/۲۰۱۷ کۆنفرانسی کۆمیتە ناوچەی حیزب لە درامن بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزب لەو ناوچەیە و بە سەرپەرەستی بەڕێز ساڵح وەلیزادە بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە نۆروێژ بەڕێوەچوو.

کۆنفرانسەکە سەرەتا بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان باسێک سەبارەت بەکار و ئەرکەکانی کۆمیتەی حیزب لەو ناوچەیە لە لایەن مەجید یارحوسێنی پێشکەش بە بەشداربووان کرا. سەبارەت بە وەزعییەتی حیزب و ئەرکی داهاتووی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی نۆروێژ باسێکی تیرو ته‌سه‌لی دیکەی کۆنفرانسی کۆمیتەی حیزب بوو کە لە لەلایەن بەڕێز ساڵح وەلیزادە پێشکەش بە بەشدارانی کۆنفرانس کرا.

بەشێکی بەرچاو لە بەشدارانی کۆنفرانس بە ڕەخنەو پێشنیارەکانیان کۆنفرانسەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد. پاش پشوویەکی کورت و وڵامدانەوەی بەشدارانی کۆنفرانس، نۆرە گەیشتە تازە کردنەوەی کۆمیتە و هەڵبژاردنی دەستەیەکی دیکە بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمیتەی حیزب لە ناوچەی درامن کە بە خۆکاندیدکردنی کەسانێک لە ئەندامانی بەشدار توانرا کۆمیتەی تازە هەڵبژێردرێت. کۆمیتە ناوچەی درامن ۱٤/۱۰/۲۰۱۷

تێبينيى
ئامادەکردن...